موختار زارعی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەشەمە، دادەڕسی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی «سەعیدی» لەشاری سنە، بۆ «موختار زارعی» چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کورد بەتۆمەتی سازکردنی گردبوونەوە وهەڵکردن لەگەڵ نەیاران دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بڕیەوە.

بە کوتەی موختار زارعی: «تەنیا بەڵگەی هەبوو بۆ ئەو حوکمە، ویدیۆیەکی یەک خولەکی لەڕێکەوتی بیستی خەرمانانی ئەوساڵ لەکاتی ناڕەزایی دەربڕین بە ئێعدامی ڕامین حسێن پەنایی. لەو ویدیۆدا داوام لە خەڵک کردبوو لە دەسپێشخەرییەکی مەدەنیدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە وشەمێک هەڵبکەن.»

موختار زارعی لە ۱۶ بەفرانباری ۹۷ یش لە حوکمێکی دیکە لە لقی دووی دادگای ئینقلاب لەشاری ســنە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شکۆی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دووساڵ زیندان و هەروەها بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بەساڵێک زیندان مەحکووم کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان