ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە قەزوین

KMMK:

۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، حوکمی عەلی شەکووری کۆڕی زوبەیر، هاووڵاتی خەڵکی گوندی تەرزیلووی ورمێ کە نێزیک بە چوارساڵ پێشووتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کرا وقەرەبوو(قصاص)ی بەسەردا سەپێنرا، کە ڕۆژی چوار شەممە ۲۲ی ڕێبەندان لە زیندانی چوبیدەری قەزوین سزاکەی جێبەجێ کــرا.

بە گوێرەی KHRN:

ئەم هاوڵاتییە کوردە لە دەمەقاڵەیەکدا  کەسێکی بریندار کردبوو ولەکاتی گواستنەوەی کەسی بریندار کراو بۆ نەخۆشخانە تووشی پێکدادانی ماشێن دەبن، بەهۆی ترس و ئەو دڵەڕاوکێی باڵی بەسەر کەسی خەسار پێگەیشتوودا کێشابوو، شوێنەکە جێدەهێڵێ وبەم بۆنەوە کەسە بریندارەکە گیانی لە دەست دەدات.

عەلی شەکووری پاش دەستبەسەری لە دادگا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم و پاش چوار ساڵ زیندانی، حوکمی ئێعدامی ناوبراو جێبەجێ کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان