کوتەک و لێدانی زیندانییەکی ژن لە خۆی

KMMK

حەوتی ڕەشەممە، زیندانییەکی ژن بەناوی زارا لەلایەن ڕایەدارانی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە خۆی کوتەک ولێدانی گرانی بەر کەوتووە و بۆ تەمبێ کردنی بۆ ماوەی ۵ کاتژمێر بە ئاسنێکەوە بەستراوە.

بە گوێرەی KHRN: ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی خۆی ۲۵ ساڵی تەمەنە، ڕۆژی یەکشەممە ۵ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لەیەکێک لە شەقامە ناوەندییکانی خۆی بەهۆی ئەوەی کە (بدحجابی) پێ دەکوترێ دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش ئامادە بوونی لە دادگا سەرەڕای هەبوونی بارمتە بەهۆی دەمەقاڵە لەگەڵ دادوەر دەگوازرێتەوە بۆ زیندان.

بەپێی وتەی سەرچاوەکانی تۆڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کاتژمێر ۲۲ی سێ شەممە، حەوتی ڕەشەمە لە کاتێکدا زارا سەرقاڵی یارمەتی دانی زیندانییەک بوو بۆ ڕاگرتنی منداڵەکەی، بە بیانووی لەبەرچاو نەگرتنی کاتژمێری خەو و گڵۆپ کوژاندنەوە سەرەتا لەلایەن یەکێک لە ڕایەدارانی بەندەوە جنێوباران کرا و پاشان بە بەرز بوونەوەی دەمەقاڵەی هەردووکیان، چەندد ڕایەدارێکی دیکەی زیندان هاتنە شوێنەکە و زارایان دایە بەر کوتەک و لێدانی گران.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا دەڵێ: هەڵسوکەوتی ڕایەدارانی زیندان لەگەڵ ئەم ژنە زیندانییە تا ئەو ئاستە بێ شەرمانە و هۆڤانە بوو کەلە کاتی گواستنەوەی ناوبراو بۆ ژووری زیندان جلەکەی لەبەر دڕا و بێ بەزەییانەتڕ لەوە، پایەکی کە دەستکردە لەشوێنی خۆی هەڵکەنرا.

ڕایەدارانی زیندان بەمەبەستی تەمبێ کردنی زارا ناوبراویان بۆ ماوەی ۵ کاتژمێر بەست بە مێڵەیەکەوە لە ڕێڕەوی بەندی زیندان و لەکۆتایدا بە ناوبژیوانی و پاڕانەوەی زیندانیانی دیکە ئیزنی گەڕانەوە بۆ ژوورەکەی پێدرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان