دۆزینەوەی ئەندامانی لەشی ۵۰ ژنی ئێزدی ژینۆساید کراو لەلایەن داعش-ەوە

KMMK:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی میلی بریتانیا هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی؟سوریا لەسەرکەوتنی خۆیاندا لە ئوپوراسیۆنی ئەم دواییانەی شاری باغووزی ڕۆژئاوای کوردستان،کە بوو بەهۆی کوژرانی ۱۰۰ کەس لە تاقمی گرووپی تیرۆریستی داعش ویەخسر بوونی ۱۰۰کەسی دیکە. هەواڵی دۆزینەوەی ۵۰ سەری بڕدراوی ژنانی ئێزدی-یان ڕاگەیاند.

دەسپێکی هێرشی داعش بۆ شەنگال لە باشووری کوردستان لە ۳ی ئاگوستی۲۰۱۴ هەزاران کەس کوژراو سەدان کەسیش ئاوارە بوون ونێزیک بە ۵۰۰۰ ژنی ئێزدی یەخسیر و وەکوو کەنیزەک و کۆیلەی جنسی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کرا ولە وڵاتە عەرەبییەکان مامەڵەیان پێ کراوە.

لەم نێوەندەدا هەواڵی تایبەت بەم ژنانەیش لە ڕۆژنامە ومێدیاکانی ڕۆژئاوای و جیهانی کەم دیتراوە و لە ڕاستیدا ئەم جینایەتانە بەو شێوەی کە پێویستن گرنگیان پێ نەدراوە.
تورکیا یەک لەو وڵاتانەی بووە کە لە دەسپێکەوە لە بنیات نەران وپشتیوانی سەرەکی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق وشام بووە وپێویستە لەهەمبەر ڕەوشت وچارەنووسی ئەم ژنە دزراوانە وڵامدەر بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان