دەستبەسەرکرانی گۆرانی بێژێکی کورد لە ورمێ

kmmk:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی ڕەشەممەی ۱۳۹۷ی هەتاوی گۆرانی بێژێکی کورد بەناوی پەیمان میرزازادە کۆڕی نوورەدین خەڵکی گوندی گنگەچین ناوچەی سۆماس برادۆستی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری دەستبەسەری ئەم گۆرانی بێژە گۆرانی و ئاوازی شۆڕشگێڕانە بووە و ئەم گۆرانی وسروودانە لەڕوانگەی هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە وەکوو پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان نرخێندراوە.

شاوی باسە ناوبراو پاش لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ.

جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو ۲۷ی سەرماوەزی ۹۶ بەتۆمەتی خوێندنی گۆرانی وسروودی شۆڕشگێڕانە دەستبەسەر کرابوو و هەر بەو بۆنەوە بە ۶ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینیی تا بە ئێستە ۷۰ هاوڵاتی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و زیندانی کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان