بەردەوامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان

KMMK:

۲۰۱۹/۰۲/۲۶ سوپای دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردۆتە سەرگوندەکانی ئەردای و فەقیران هەڵکەوتە لە خاڵی سنووری شاری دربیسی سەربە کانتۆنی حەسەکە بۆ سەر بنەماڵەیەک.

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی داگیرکاری و دەسدرێژی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان درێژەی هەیە.

لە ئەنجامی هێرش و دەسدرێژییەکانی داوڵەتی تورکیا بۆسەر ئەم گوندانە چوار کەس کوژراون کە سێ کەسیان ژنە.

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەم گوندانە درێژەی هەیە بە شێوازێ کە ڕێگە نییە تەرمی کوژراوەکان بگوازرێتەوە.

شیاوی باسە کە حکوومەتی تورکیا بەشێوەی بەردەوام شار و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج وبە پەروەردەی تیرۆریستەکان هەوڵی ناسەقامگیری ئەم بەشەی کوردستانی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان