دوورخستنەوە و گواستنەوەی زیندانیان/ ئەشکەنجەی دەروونی زیندانیانی کورد درێژەی هەیە

KMMK:

شەشی ڕەشەمەی ئەمساڵ، قادر محەممەدزادە، بەندکراوی سیاسی کورد کە چوارەمین ساڵی زیندانی خۆی تێپەڕ دەکات لە سەرەتای ڕێبەندانەوە بەشێوەی تەمبێ کردن گوازراوەتەوە بۆ بەندی ئەمن (قەرەنتینەی پێشوو)ی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ وتا ئێستە داواکاری ناوبراو بۆ گەڕاندنەوەی بۆ بەندی ناوەوەی زیندان بێ وڵام ماوەتەوە.

KHRN

لەمبارەوە کوتوویەتی:«ئەم زیندانییە سیاسییە هاوڕێ لەگەڵ سی زیندانی دیکە لەسەرداوای قەزایی بەتۆمەتی بن پێ خستنی یاساکانی زیندان لەچەندد بەندی لێک جیاوازی زیندان بەشێوەی تەمبێ کردن گوازراونەتەوە بۆ بەندی ئەمن و لەو کاتەوەش لەمافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.»

لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئەم دوورخستنەوە و تەمبێ کردنەی زیندانیان لەم زیندانە ڕۆژی چواری ڕەشەمە، زیندانییەکی دیکە بەناوی «سەلاح شەریف زادە» گوازراوەتەوە بۆ زیندانی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەوێڵ. ئەم زیندانییە سیاسییە هاوینی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە: هەشت زیندانی بیروباوەڕی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان لەم زیندانەوە گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

سەلاح شەریف زادە
سەلاح شەریف زادە

قادر محەممەدزادە