پێنەدانی مووچەی یەک‌ساڵی کرێکارانی کوشتارگای ئیلام

KMMK:

سێ‌شەممە ۳۰ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، کرێکارانی کوشتارگای ئیلام بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە پێ نەدانی مووچەی یەک ساڵ و جێژنانە‌ی سالانی پێشوو لە بەرامبەر پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوەبرد.
وتراوە کە لە ماوەی یەک‌ساڵی ڕابردوو ئەو کرێکارانە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

بە هۆی گرانی لە ڕادەبەدەر و بێکاری کە هەمووی دەرئەنجامی سیاستی هەڵەی کۆماری ئیسلامیە ، ئەو وڵاتە لە بواری ئابووری دابەزینێکی هەرە زۆری بینیوە و ئێستاش ڕووبەرووی بێکاری زۆر و ڕووخانی ئابووری بۆتەوە ، بە جۆرێک کە توانی پێدانی مووچەی کرێکاران و کاربەدەستانی نییەو دەگەڵ کێشەی هەرە جددی رووبەڕوو بۆتەوە.

هەر لەو پێوەندیەدا لە چەند ڕۆژی دوایی گردووبنەوەی ناڕەزایی دەربڕینی بەربڵاو لە بەشی سنفی و کرێکاران ، مامۆستایانی قووتابخانە و کاربەدەستانی شوێنە دەوڵەتێکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان