کچێکی لاو لە مەهاباد خۆی کوشت

KMMK:

یەک شەممە ۲۸ی رێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کچێکی لاو بەناوی لەیدا ئەحمەد زادە خەڵکی مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

بە پێی راپۆرتەکە، لەیدا ئەحمەد زادە تەمەنی هەژدە ساڵانە و تا ئێستە لە سەر هۆکاری خۆکوژی ناوبراو هیچ چەشنە هەواڵێک لەبەردەست نییە.

خۆ کوژی لە ساڵانی رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و هەروەها لە هەڵکشاندایە، لە هۆکارگەلی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت هەڵاواردن و بێکاری و فەقیری ناو ببرێن کە لە سەرەکی ترین هۆکارگەلی خۆکوژین لە نێو کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستانن.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستە پێنج پیاو و پێنج ژن و کچێک و کوڕێکی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵان دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. هەروەها دوو منداڵی ساوا بە هۆی نەبونی توانایی بەخێو کردنیان لە لایەن دایکیانەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان