نەبوونی کەرەستەی پاراستنی کار بوو بە هۆی مردنی کرێکارێکی قوروەیی

KMMK

ڕۆژی هەینی ۲۰ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارێکی گەنج لە کانگای زێڕی ساریگوونی قوروە لەکاتی کار بە مەکینەی وردکردنی بەرد تووشی ڕووداوی نەخوازراو بوو و گیانی لە دەست دا.

ناوی ئەم کرێکارە، محەممەد ڕەزا سادقی تەمەن ۲۲ ساڵ خەڵکی گوندی نەی بەند سەربە شاری قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

نەبوونی پاراستنی شوێنی کار و فێرکاری پێویست لەبواری تەندرووستی کار، ساڵیانە دەبێتە هۆکاری گیان لەدەستدانی دەیان کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەم حاڵەوە دامەزراوە پێوەندیدارەکان دەسپێشخەری گونجاو بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە ناخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان