ناڕوون بوونی چارەنووسی هاوڵاتی کورد پەیمان حەیدری

kmmk:

یەکی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی پەیمان حەیدەری هاوڵاتی کوردی تەمەن ۲۷ساڵ دانیشتووی گوندی ئەلەک سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کــرا و لەو دەمەوە تائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو دەست نەکەوتووە و ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتیش لە درکاندی هەر چەشنە زانیارییەک خۆ دەبوێرن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەکاتی دەسبەسەریدا هێرش کراوەتەسەری و لێدانی بەرکەوتووە و وەک دەکوترێ بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبە دەسەڵات دەسبەسەر کراوە.
شیاوی باسە بنەماڵەی ناوبراو پەرۆشی دۆخ ژیان وگیانی کوڕەکەیانن و تائێستەیش سەرەڕای بەدواداچوونی بنەاڵەکەی بۆ ناوەندە قەزایی وئەمنییەکان وڵامیان پێ نادەنەوە و مەترسی گیان لە دەستدانی لەئارادایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان