درێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۷ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی عوسمان حەسەنی، و حەسەن موسەوی خەڵکی شاری شـــنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە هۆکاری دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە ،هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپۆزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران بووە.

هەرلەم پێوەندییەدا، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۷ی بەفرانبار، هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بەناوی عەلی ئیسمایلی ٤۰ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد ، خەڵکی گوندی جاشــیران سەربە شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئیتلاعاتیێەکان هۆکاری دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە کوردەیش هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە وپاشان کواستویانەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.

کۆمەمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan