دەرکرانی ۲۵ کرێکاری کارخانەی بەردی ئازەغ لەشاری مەهاباد

KMMK

پێنج شەممە ۲۹ٚی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۲۵ کەس لە کرێکارانی کارخانەی بەردی ئازەغ  لەلایەن بەرپرسانی ئەم کارخانەیەوە لەسەر کارەکانیان دەر کراون.

بە پێی هەواڵێک کە لەلایەن کومیتەی هاوئاهەنگی بۆیارمەتی بە دامەزراندنی ناوەندە کرێکاریەکانەوە بڵاو بوەتەوە: ئەم کرێکارانە بەبیانووی کەمبونی فرۆشتنی بەرهەمی ئەو کارخانەیە، ئەم کرێکارانەیان لەسەر کارەکانیان دەر کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەرەڕای دەرکردنی ئەم کرێکارانە هیچ چەشنە خزمەتگوزاریەک وەک بیمە خزمەتگوزاری و بێکاریان پێ نەدراوە و بە پێی یاسای کار، مافە سەرەتایەکانی بێکاری ئەم کەسانە لێیان سەندراوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەلومەرجی ئابوری زۆر خراپ و خەتی هەژاری چەندین ملوێنی، تاکە کانگای دەرهێنانی بژێوی ژیانی ئەم کرێکارانە و بنەماڵەکانیان لێیان وەر گیراوەتەوە و گرفتگەلێکی زۆر گەورە چاوەڕوانی ئەم کرێکارانە و بنەماڵەکانیانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان