kmmk:
منداڵێکی کوڕی ۹ساڵ تەمەنی مەهابادی لەلایەن باوکییەوە کە تووشبوی مادەهۆشبەرەکان بووە ئەشکەنجە دراوە وئازاری پێگەیشتووە.یوسفی بەرپرسی ئیدارە بێهزیستی ئێران لە مەهاباد ڕایگەیاندووە: ” کارناسانی ئەم ئیدارەیە بە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆخی ئەم منداڵە وپشتڕاست کردنەوەیان لەمەڕ ئەوەی ئەم منداڵە ئەشکەنجە کراوە وهەبوونی کێشەی خراپی جۆراک وهەڵسوکەوتی ناوبراو، لەسەرداوای سەرچاوە قەزاییەکان گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی بێهزیستی”.ناوبراو، ڕایگەیاند بەپێی ئەوەی دایکی ئەم کوڕە منداڵە ماوەیەک بەرلە ئێستە جوێ ببوویەوە وناوبراو بەتەنیایی لەگەڵ باوکە تووشبووەکەی بە مادە هۆشبەرەکان دەژیا ڕوونی کردەوە : ” دراوسێکانی ئەم بنەماڵەیە پێشووتر ڕاپۆرتگەلێکیان لەهەمبەر ئازاری ئەم منداڵە ڕاگەیاندبوو بە ناوەندی ئوڕژانسی کۆمەڵایەتی ئیدارەی بێهزیستی ئەم شارە.”ماوەیەک بەر لە ئێستە منداڵێکی کچی تەمەن ۶ساڵ لەم شارە کەلەلایەن دایکیەوە لێدان و ئەشکەنجە کرابوو، گوازرابوویەوە بۆ ناوەندی پاراستنی شەوانە ڕۆژی بێهزیستی مەهاباد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان