بێبەری کردنی ژنانی بەندکراو لە زیندانی لە پێداویستی سەرەتایس بەبیانووی نوێژەن کردنەوەی زیندان

kmmk:
لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو، ژنانی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری خۆی بەبیانووی جێبەجێ کردنی هەندێ نوێ کردنەوە بەندەکەیان گواستونیانەوە بۆ ژووری چاو پێکەوتنی ئەو زیندانە ، لەو ڕێکەوتەوە تا بە ئێستە،ولەم ماوەیەدا لە دۆخێکی ناجێگیردادا و بەبێ هەبوونی قەرەوێڵە و هەوا خۆری و چاوپێکەوتن ماونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان : دەسپێکی ڕەزبەریئەم ساڵ،بەرپرسانی زیندان بە بیانووی نۆێژەن کردنەوەی بەندی ژنانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری خۆی زیندانیانی ژن کە ئامارەکەیان ٤۰ کەس دەبن گواستونەوە بۆ هۆڵی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکان لەگەڵ منداڵە زیندانییەکەیان.
لەو ڕێکەوتەوە،تائێستە لەو شوێنە بەبێ هەبوونی شوێنی خەوتن و هەواخۆری و دیتنی بنەماڵە بێبەری کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان