درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی لە ناوچەی جولەمێرگ لەلایەن سوپای تورکیاوە

kmmk:

ڕۆژی یەکشەممە ۲۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸ی زایینی دەوڵەتی تورک لەگەڵ دەسپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە ناوچەی جولەمێرگ ، ۳۰ هەرێمی ئەو دەڤەرەی وەک هەرێمی نائاسایی وتایبەت ڕاگەیاند وقەدەغەی هاتوچۆی لەو دەڤەرەدا درێژ کردەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەکە ناوەندی هەواڵەکانی ڕۆژنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە ،پارێزگاری تورک لە جولەمێرگ ئەمڕۆ بە بیانووی پێکهێنانی ئاسایش وبە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەڕاسیۆنی سوپای تورک،قەدەغەی هاتووچۆی بۆ ماوەی ۱۵ڕۆژ لە ۳۰ ناوچەی دەورووبەری جولەمێرگ درێژ کردۆتەوە.

شیاوی باس کردنە دەوڵەتی تورک لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەباکووری کوردستان، دەستی داوەتە کوشت وبڕو زیندانی کردن ومیلیتاریزەکردنی ناوچە کوردنشینەکان و دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی وسیاسی وپەڕلەمانتاران و سەرۆک شارەوانییەکان و هەموویاسا نێوخۆیی و نێو دەوڵەتییان بن پێ دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان