مانگرتنی بەندکراوان بەردەوامە/ لە مانگرتوانی زیندانی ورمێ ۳ی کەسیان ڕەوانەی پزشکی دادەوری کران

kmmk: چوارشەمە ۲٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، سێ لە مانگرتوانی زیندانیانی سیاسی و باوەڕمەند لە گرتوخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ هەناردەی پزشکی دادوەری کران.

بە وتەی سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو: بەرپرسانی زیندان داوایان لە مانگرتوان کردوە کە کۆتایی بە مانگرتنەکانیان بێنن بەڵام زیندانیانی مانگرتو پێداگر بوون تا داخوازیەکانیان جێبەجێ نەکرێت درێژە بە مانگرتنی خۆیان دەدەن.

مانگرتوان (زیندانیان) لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە لێدان و سوکایەتی پێکردن بە ۳ی زیندانی بە ناوەکانی «تورج ئیسماعیلی، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان و ئەحمەد تەمویی» لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە و دژایەتی کردن و ئەرێنی نەکردنی مۆڵەتی پشوی زیندانیانی سیاسی و باوەڕمەندی بەندی ۱۲ کە ۷۱ زیندانی لە خۆ دەگرێ، دەستیان داوەتە مانگرتن و ڕایانگەیاندوە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە(٢٥ی ڕەزبەر) ٧١ بەندکراو لە مانگرتندان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان