ئێعدام کردنی زیندانییەکی کورد لە زیندان ناوەندی ئێران لە ئیلام

ئێعدام کردنی زیندانییەکی کورد لە زیندان ناوەندی ئێران لە ئیلام
kmmk:
چوارشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی زیندانییەکی کورد بەناونیشانی ” کورش(عەلی) بێهزادیان” خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵ بەتۆمەتی کوشتنلە زیندانی ناوەندی ئیلام ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو تووشبووی مادە هۆشبەرەکانی وەکوو شیشە بووەو ماوەی ۶ساڵ پێشووتر بەئامانجی دزی دەچێتە ماڵی دراوسێیەکی خۆیان کە تەنیا ژن وپیاوێکی بەساڵاچووی لێ دەژیان،هەربۆیە پێرە ژنەکە دەکوژێ وزەبریش دەدات لەسەری پیرە پیاوەکە تا دەچێتە کۆماوە،پاش دوو حەوتوو کە وشیار دەبێتەوە هەمووڕوداوەکە ەکوو خۆیدەگێڕێتەوە ودەسبەسەر دەکرێت.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی بۆخۆی مادە هۆشبەرە مەترسیدارەکان بڵاو دەکاتەوە وتەنانەت لەڕێی دەست وپێوەندەکانی خۆیەوە لە ڕۆژهەڵات بەرهەمی دێنێ و لەو ڕێگەوە زۆربەی گەنجانی ئەم دەڤەرەی تووشی ئەو مادەیە کردووە وبەهۆی هەژاری وبێکاری گەنجان دەکەونە داوی ئەو باندانەوە و ساڵانە سەدان کارەساتی نەشیاوی لەو شێوەیە دێتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان