گۆڕێکی بەکۆمەڵی کۆمەڵکوژکراوانی ئیزەدیان دۆزرایەوە

گۆڕێکی بەکۆمەڵی کۆمەڵکوژکراوانی ئیزەدیان دۆزرایەوە
KMMK:
دوشەممە پانزدەی ئۆکتۆبەر لە نزیک ناوچەی تلعەفر، گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئیزەدیان دیتراوەتەوە کە ۱۷ کەسی تێدابووە، لەناو ئەو قوربانیانە دا مناڵێکی ساواش دیتراوە.
رۆژی ۳ی ئابی ۲٠۱٤ گرووپە تێروریستیەکەی گرێدراوی تورکیا “داعش”, هێرشیان کردە سەر کوردستان و لە شەنگال کۆمەلکوژیەکی گەورەیان ئەنجامدا، لەو کۆمەڵکوژیە دا کوردانی ئیزەدی قوربانی کران و بە هەزاران کەس گیانیان لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە ٦٤۱۳ کەسیش رەفێندران کە ۳٥٤۳ ژن و ۲۸۷٠ پیاو بوون.بەپێی ئامارەکان ۳٥٠۳ کەس هێشتا لە چەنگی داعش دان.
گروپی تێرۆریستی داعش ئەو ژنانە وەک کۆیلەی جنسی بەکار دێنێت و دەیانفرۆشێت.
لەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیە دا بێحورمەتی و دەستدرێژی زۆر کرایە سەر ژنان و کچانی کوردی ئیزەدی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان