دو کەس لە میهران بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

KMMK :
دووشەممە ۲۷ رەزبەری ساڵی ۱۳۹۷، بە هۆیی تەقینەوەی بۆمبێک کە لە شەڕی ئێران-ئێراق بەجێ مابوو، دوو کەس بریندار بوون .
بریندارە کان حەدیس سەیدی ۲۳سالان کە مل و سینگی بەرکەوتوە و براکەشی رەزا سەیدی ۲۲ ساڵان کە زگ و هەر دوو دەستی بە خەستی بریندار بوە ،
بەپێ زانیارەیەکان ئەم دوو بریندارە لەلایەن مانگی سور گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ئیلام ، هەروەها بە هۆیی سەختی برینیەکانی رەزا سەیدی پێشبینی دەکرێت بۆ نەخۆشخانەی تاران بگوازرێتەوە .
لە دوایی چەندین ساڵ لە شەر ئیستاش کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە مین رێژکراوەکانی پاک نەکردۆتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان