ورمێ: زیندانیانی سیاسی کورد کەوتنەبەر شاڵاوی لێدان وئەشکەنجە

KMMK:
دووشەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۷، بەهۆی هاتنەئارای تێهەڵچوون ودەمەقاڵەی نێوان حەمید ڕەحیمی لەزیندانیانی سیاسی بەندکراو لە بەندی ۱۲ی زیندانی ناوەندی ئێران لەشاری ورمێ لەگەڵ یەکێک لە ڕایەدارانی زیندان، کەشی بەندەکە ئاڵۆز بووە. ئەو بابەتە بۆتە بەهۆی ئەوە چەند زیندانی سیاسی بکەونە بەر شاڵاو وپەلامار ولێدان.

حەمید ڕەحیمی لە زیندانیانی سیاسی بەندی ۱۲ی زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ لەکاتی گەڕانەوە لە یاریگەی زیندان لەلایەن یەکێک لە ڕایەدارانی زیندان بەناونیشانی نیرومەند سوکایەتی پێکرا وپاشان بە ئامادە بوونی ۳ ڕایەدار دیکە بەناوەکانی “سەفەر مەداری، ئیسکەندی و ڕەزایی” ئەم زیندانییە سیاسییە گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ولەوێدا لەلایەن ئەو ڕایەدارانەوە لێدان وئەشکەنجەی لەسەر جێبەجێ کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان