پلۆمپی شوێنی کاری بازاڕیانی مانگرتوو لەسنە لەلایەن ئیدارە ئەماکنی ئێرانەوە

پلۆمپی شوێنی کاری بازاڕیانی مانگرتوو لەسنە لەلایەن ئیدارە ئەماکنی ئێرانەوە
KMMK:
دوابەدوای مانگرتنی بەربڵاوی چەنددین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ۱۶ی ڕەزبەر لە هەوڵێکی سەرکوتگەرانەی ئیدارەی چاودێر بەسەر ئەماکنی گشتی ئێران، گرووپێک لە دوکانداران وشوێنی کاری بازاڕیانی مانگرتوویان پلۆمپ کرد.ئیدارەی چاودێری بەسەر ئەماکنی گشتی ئێران لەشاری سنە هۆکاری پلۆمپی شوێنی کاری بازاڕیانی مانگرتووی “بەشداربوو لە مانگرتنی شازدەی ڕەزبەر ” ڕاگەیاندووە.
ئەم ئیدارەیە کە ڕاستەوخۆ لەژێر کۆنتڕۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکاندایە کوتوویەتی ” یەکەکانی پیشەیی لەڕێی ماددەی ۲۷ی یاسای سیستەمی پیشەییەوە پلۆمپ کراون وبە پشتبەستن بە (تبصرە)ی ۲ی ماددەی ۲۷ی یاسا ،ئەوانەی کە پلۆمپ یان لاک ومۆری شوێنە داخراوەکانی جێبەجێکراوی ئەم یاسایە بشکێنن ولەو شوێنانە وەکوو شوێنی کار کەڵک وەربگرن ، بە سزای دیاریکراوی یاسای سزاکانی ئیسلامی مەحکووم دەکرێن.”

جێگەی باسە ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی ڕەزبەر ،جگەلە چەندد شاری ئێران، بازاڕیانی شارەکانی سنە، کرماشان،سەقز،بانە،بۆکان، میاندواو،پاوە،سەردەشت وپیرانشار لەناڕەزایەتی دژبە گرانی و خواروژوور کردنی بەردەوام دراو وهەڵکشانی هەڵاوسان مانیان گرت.

جێگەی باسە کە چوارشەممە ۲۱ی خەرمانانیش مانگرتنی گشتی لە هەندێ لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەناڕەزایەتی دژبە ئێعدامی سێ بەندکراوی سیاسی کور و هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بەسەر حیزبە کوردستانییەکان هاتبووە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان