خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵ لەڕێی چەکی ڕاوەوە

kmmk: دووشەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی ۱۵ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “قولەڕەش”ی سەربە سەلاسی باوەجانی پارێزگای کرماشان لەڕێی چەکی ڕاوەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ناونیشانی ئەم کچە مێرمنداڵە “هەدیە ڕۆستەمی” ڕاگەیەندراوە و هۆکاری خۆکوژیەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خۆکوژی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو چین وتەمەنەکان کۆمەڵگای لە منداڵەوە تا پیر گرتۆتەوە. لەهۆکارەکانی خۆکوژی دەتوانین تیشک بخەینە سەر بێ هیوایی بەداهاتوو و هەبوونی یاسای پیاوسالارانە و دەیان هۆکاری دیکە لە هەڵاواردنی هەبوو ، کە لە لایەن حکوومەتەوە گەڵاڵە دەکرێ و بووە بەهۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانی کۆمەڵایەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان