درێژەی مانگرتنی گشتی مامۆستایانی خوێندنگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: دووشەممە ۲۳ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، مامۆستایانی خوێندنگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە وەلانانی خوێندن بە تێچوی حکومەت بە شێوەی گشتی، لابردنی پۆلەکانی چەند قۆناغی خوێندن، دانانی پۆلی زیاتر و بەرزکردنەوەی کوالیتی و بەرز کردنەوەی موچەی مامۆستایان هاوچەرخ لەگەڵ هەڵاوسانی باری ئابوری درێژەیان بە مانگرتنی خۆیان دا.

لە ڕۆژی یەکشەممەوە مانگرتنی مامۆستایان بە یەک دەنگ و بە شێوەی گشتی لە زۆرینەی گوند و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە و مامۆستایان ئامادەی پولی خوێندنگاکان نەبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان