کوردستان/ مانگرتنی سەرانسەری مامۆستایان دەستی پێکرد

kmmk:
یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی مامۆستایانی قوتابخانەکان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچوون بۆ کۆرسەکانی وانە وتنەوە خۆیان بوارد ولە نووسینەگەی قوتابخانەکان دەستیان داوەتە مانگرتن.
مامۆستایانی کورد لەشارەکانی کرماشان،ئیلام ،ئیوان، جوانڕۆ، وانسەر، باینگان، پاوە، مەریوان، سنە وسەقز. هاوکات لەگەڵ مامۆستایانی شارەکانی دیکەی ئێران لە نووسینگەی قوتابخانەکان لەناڕەزایەتی دژبە وەلانانی خوێندن بەتێچووی حکوومەت بۆ هەمووان، لابردنی پۆلەکانی چەندد قۆناغ،کەڵەکەکردنی پۆلی کەمتر بە ۆنییەتی وکوالیتی باشترەوە وهەڵکشانی مووچەی هاوتەریب لەگەڵ هەڵاوسانی ئابووری دەستیان دایە مانگرتن.
مانگرتنی مامۆستایان لە کاتێکدایە کەبەدەر لەو داواکاریە یاساییانەی گەڵاڵەیان کردووە، بۆخۆشیان لەکەمترین خزمەتگوزاری بایەخمەندن.
مامۆستایان بەپێی پیشەی زۆر هەستیار و بنچینەیی پەروەردە و فێرکاری بەرەکانی داهاتوویان لە ئەستۆیە،دەبوا لە ئاستی ستانداردی جیهانی داهات ومووچەیان هەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان