گوشار لەسەر بنەماڵەی چالاکانی کورد لەلایە ئیتلاعاتی سپای پاسداران ـەوە درێژەی هەیە

KMMK:
لەماوەی حەوتووی ڕابردوو بنەماڵەی چالاکی سیاسیکورد هاشم عەلی وەیسی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەشاری جوانڕۆ سەربە پارێزگای کرماشان دوو جار بانگهێشت و لێ پێچینەوەیان لەسەر کردن.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەماوەی حەوتووی ڕابردوو چوونەتە ماڵی باوکی هاشم عەلی وەیسی پاش هەڕەشە پێیان کوتووە پێویستە لەمەڕ هەندێ وڵامدانەوەلەسەر هەوڵەکانی کوڕەکەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، لەکاتی دیاریکراو لە ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپا ئامادە بێت.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار : ” باوکی بەڕێز عەلی وەیسی پاش ئامادەبوونی لەو ئیدارەیە، بەهۆی چالاکییەکانی کوڕەکەی لێ پێچینەوەی لەسەر کراوە.”
ئەم سەرچاوەیە لەدرێژەدا دەڵێ :
” هێزەکانی سپا، چەندد ڕۆژ پاش بانگهێشت ولێپرسینەوەی باوکی ئەم چالاکە کوردە، لەهەوڵێکی هاوشێوەدا براکەیشیان بانگهێشتی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە کرد ولەهەمبەر چالاکییە سیاسییەکانی هاشم عەلی وەیسی لێ پێچینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرد.”
هاشم عەلی وەیسی ،پێشووتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دووجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە ولەکۆتاییدا بەهۆی گوشاری دەمەزراوە ئەمنییەکان ۶ساڵ پێشووتر بەزر ملی ڕووی لە باشووری کوردستان کردو چالاکییەکانی خۆی لەهەندێ لە پێگەیەنەرەکانی هەندێ لە ڕۆژنامەکانی هەرێمی و تلەفزیۆنی ڕۆژهەڵاتی درێژە پێدابوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆڕتە جۆراوجۆرانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خستۆتە ژێر گوشار وهەڕەشە تالەو ڕێگەیەوە ڕێگری لە چالاکییەکانیان بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان