خۆکوژی / گەنجێکی بۆکانی خۆی لە پردێک هاویشتە خوارەوە و کۆتایی بەژیانی هێــنا

خۆکوژی / گەنجێکی بۆکانی خۆی لە پردێک هاویشتە خوارەوە و کۆتایی بەژیانی هێــنا
kmmk:
ئەوڕۆ ۱۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی ،گەنجێکی ۲۵ ساڵ تەمەنی بۆکانی بەناونیشانی “سامان” کوڕی عوسمان، بە هاویشتنە خوارەوەی خۆی لە پردی “ساحلی” ئەم شارە دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەبوونی کێشەوگرفتی بێ چارەسەر کە بەدیهێنەری ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، کۆمەڵگای هیوابڕاو کردووە و ڕێگەی دەرباز بوونی لەم دۆخە پڕ لەتەنگەژەیە بۆ گەنجان نەهێشتۆتەوە.سیستەمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هیچ گرنگییەک بە ژیانی مرۆڤەکان نادات و کۆمەڵگای تووشی ئاستەنگی جۆراوجۆر کردۆتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆڕت و بەڵگانەی دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، ئاماری خۆکوژی ئەمساڵ بە نیسبەتی ساڵی پێشوو ڕوو لە زێدەتر بوونە وبەرپرسانی پێوەندی دار هیچ هەوڵێکیان بۆسڕینەوەی ئەو ئاستەنگیانەی کەهۆکاری ڕووداوی لەم چەشنەن نەداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان