پێنج ساڵ زیندانی سەپێنرا بەسەر گەنجێکی کورددا

kmmk: ئێقباڵ ئەحمەدپوور کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی ئەنبە لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە ورمێ بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی” ۵ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: پرۆسەی دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسیەی کورد بەبێ هەبوونی پارێزەر لەڕۆژی ۱۲ی ڕەزبەر بەڕێوە چووە.

ئێقباڵ ئەحمەدی پوور خەرمانانی ئەمساڵ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەحیزبی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەشاری ورمێ دەسبەسەر وپاش ۱۲ڕۆژ دەسبەسەری لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئەم ئیدارەیە و بە گرانترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی لەسەری، گوازراوەتەوە بۆ بەندی گەنجانی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لەشاری ورمێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان