درێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk: کەیوان عەلیایی هاوڵاتی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشەوە ۱۲۳مانگ حوکمی بەسەردا سەپێنرا.

کەیوان عەلیایی لەڕێکەوتی ۲۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ، بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ،دەسبەسەر کرابوو ،پاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەکاتی دەسبەسەری و لێپرسینەوە کەوتۆتە بەر هۆڤانەترین ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی ، لەمەڕ دان پێدانان وهەروەها  لەپێوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەی وهەبوونی پارێزەر بێبەری کرابوو.

جێگەی باسە، ئەم هاوڵاتییە کوردە لەساڵی ۱۳۸۵ بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە ئوپۆزیسیۆنە کوردییەکان لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر وپاش دوو مانگ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هەروەها شیاوی کوتنە کە چالاکێکی  مەدەنی دیکەی کورد بەناونیشانی “سەحەر کازمی” خەڵکی شاری سنە کەلە ۱۷ گەلاوێژی ۱۳۹۷ لەزیندانی ناوەندی شاری سنە  زیندانییە ،وەکوو جۆی بەشێوەی هەڵسەپێراوی ماوەتەوە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کەلە ساڵانی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکان بەئامانجی سەرکووتی چالاکانی کورد و هێنانە ئارای ترس وتۆقاندن لەناوچەکە ،بەردەوام ئەم چالاکانەی بەتۆمەتی هارکاری حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆرینەی دەسبەسەر کراوان ڕایان گەیاندووە کە ئەم تۆمەتانە دوورن لەڕاستی و دانپێدانانەکانیان لەژێر هەڕەشە و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا بووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان