دەسبەسەری خوێندکارێکی کورد لەکرماشان

KMMK:
شەوی شەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ڕازی بەناونیشانی “ئیبراهیم ئێسکافی” پاش پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیکۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری کرماشان دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خوێندکاری بواری زمانناسی، وەرگێر و توێژەرەی زمان ناسییە.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی تۆقاندن و ترس و دڵەڕاوکێیەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەربۆیە چەقی گوشارەکانی چڕ کردۆتەوە سەر چالاکانی سیاسی، مەدەنی ،ژینگەپارێزی و خوێندکاری ولەم پێناوەدا لەهیچ چەشنە پێشێلکارییەک سڵ ناکاتودەست ناپارێزێ و تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ تەندرووستی وچارەنووسی ئەم خوێندکارەکورد دەرنەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان