ئەرسەلان خودکام سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

KMMK:
ئەرسەلان خودکام، زیندانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حزبە دژبەرەکانی حکومەت” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ئەندامی سپای پاسدارانە لە شاری مهاباد.

بە پێی وتەی کەمپەینی پارێزگاری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ” ئەرسەلان خودکام “ٚ ۴۷ ساڵان، خەڵکی شاری مەهاباد و باوکی کوڕێکی پانزدە ساڵان ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ” دەریا” لەژێر سزای سێدارەدا بەسەر دەبات.

ئەرسەلان خودکام لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۹۷ بە بۆنەی کاروبارێک کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە سەفەری کردبو بۆ شاری شنۆ، لەو سەفەرەدا لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەست بەسەر دەکرێت، ناوبراو مەودای سێ مانگی لە لایەن ناوەندی ئەمنیەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بەسەر برد و لە دوایدا گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.

تۆمەتە سەرەتایەکانی ناوبراو کە لە دادگە رون بوبوەوە ” هاوکاری لەگەڵ حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ” راگەیەندراوە کە پاش ۶ مانگ لە دانیشتنی دادگەی شۆڕشی ئێران لە ورمێ دۆسیەی ناوبراو ئەمنیەتی _ سیاسی گەرڕایەوە بۆ بەشی ۳۲ی دادگەی سەربازی ئێران لە ورمێ و لەئاکامدا لە یەک مانگی رابردوودا بە بێ هەبونی مافی پارێزەر بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حزبە دژبەرەکانی حکومەت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان