کۆڵبەرێک کوژرا/ ماشێنی کوشتنی کۆڵبەران بەردەوام گیانیان لێ وەردەگرێتەوە

 kmmk:
سێ شەممە ۲۳ی گەلاوێژ کۆڵبەری کورد ” ئیسماعیل عەزیزی” لە سنووری سەزدەشت بوو بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانو گیانی خۆی لە دەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند کە ئەم کۆڵبەرە کوردە لە دانیشتوانی شاری مەهابادە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کوشتن و لەناو بردنی کۆڵبەرانی کورد لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری لەهەر چەشنە گەشەی ئابووری و دەرفەتی ئیش وکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات وبە شێوازێکی سیستەماتێک هەوڵ دەدات کوردستان لە بواری ئابووری وپیشەیی لە پاشەوە بهێڵێتەوە و هەژاری بەسەری دا زاڵ بکات.
ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی کورد لەڕووی ناچاری و بێ دەرەتانییەوە دەست دەدەنە ئەم کارە نەشیاو و پڕ مەترسیە کەلەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان