کرماشان /خۆکوژی دوو کچی گەنج لە ناو بوومەلەرزە لێدراواندا

kmmk: ڕۆژی یەکشەمە ۷ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی دوو کچی تازەپێگەیشتوو خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی گوشاری ژیان و نەبوونی پێویستیەکانی ژیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە وتەی سەرچاوەێیکی ئاگادار: نوشین ڕوستەمی، ۱٦ ساڵان خەڵکی گوندی قەڵخانی و مریەم ڕۆستەمی ۱۷ ساڵان خەڵکی گوندی زەعفەران بە خواردنی حەب کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ژیان پڕ لە مەینەتی له دوای بوومەلەرزەی کرماشان و نەبونی هیوا و ئومێد و کەشی نالەباری ڕۆحی و ڕەوانی و ناکارامەیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی لە کەمکرنەوە باری تاڵی دۆخی ئێستای بۆمەلەرزەلێدراوان، هەموی ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی تا ئێستا دەیان کەس لە پیر و گەنج بەهۆی بێ دەرەتانی ژیانیان، کۆتاییان بە تەمەنی خۆ هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان