درێژەپێدانی دەسبەرکردنی چالاکانی کورد لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە

kmmk: چالاکانی کورد کەڕۆژی ۱۵ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشارەکانی کەنگاوەر، کرماشان، کوهدەشت و ســنە دەسبەسەر کرابوون، ڕاگوێزراون بۆ زیندانی ناوەندنی حکوومەتی ئێران لە کرماشان. ئەمە لە کاتێکدایە یەکێک لەم دەسبەسەرکراوانە بە بارمتە ئازاد کراوە.

پێنج شەممە ۲۸ی پووشپەڕ، ۵ چالاکی کەلتووری دەسبەسەرکراوی کورد بەناوەکانی «مستەفا باقری ئاشنا، سەید ئەردەشیرمووسەوی، شەهریار تەهماسبی، ئەرسەلان هەدایەتی و بیژەن گراوەند» لە گرتووخانەی ئیلاعاتی سپا لە کرماشان بە مۆڵەتی دەسبەسەری کاتی بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لەکرماشان گوازراونەتەوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندووە کە چالاکە دەسبەسەرکراوەکەی دیکە، «مێهدی ئازادبەخت» دوو ڕۆژ پاش دەسبەسەری لە کوهدەشت بە بارمتە ئازاد کراوە.

۳ی گەلاوێژ، ئەو دەسبەسەر کراوانەی ئاماژەیان پێکرا لە زیندانەوە گوازراونەتەوە بۆ دادگای شۆڕشی ئێران لە کرماشان. لە کاتێکدا پێشتر دادوەر ئەگەری ئازادی ئەم چالاکانەی لەڕێی بارمتەوە ڕاگەیاندبوو. بەڵام تائێستە دادستانی حکوومەتی ئێران لەکرماشان بڕیارەکەی نەخستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە. تاوانی دەسبەسەرکراوان هاریکاری لەگەڵ حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوە.

ئەرسەلان هەدایەتی
ئەرسەلان هەدایەتی

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان