بڕینەوەی ۸ساڵ زیندان بۆ خوێندکارێکی کورد

بڕینەوەی ۸ساڵ زیندان بۆ خوێندکارێکی کورد

KMMK: “زانیار ئەحمەدی نیاز” ۱۹ساڵ تەمەن کوڕی حسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری کچانی شین ئاوێ و ڕامین حسێن پەناهی، لەلقی ۲۸ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و بەشداری لە گردبوونەوە نایاساییەکان بە ۸ ساڵ حوکمی تەعزیری مەحکووم کرا.

زانیار ئەحمەدی نیاز لە ناڕەزاییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێنی بەشێوەی کاتی تا دیاری کردنی حوکم ئازاد کرابوو.

زانیار ئەحمەدینیاز ۱۹ساڵ تەمەن وخوێندکاری بواری مافناسی لە زانکۆی ئازادی ئێسلامی-شمال تارانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان