بەردەوامی بوولەرزە لە کوردستان/پێڕانەگەیشتن وخۆبواردنی حکوومەتی ئێران لە خزمەتگوزاری

KMMK: بەپێی ئەو زانیارانەی پێمان گەیشتوون بوولەرزەیەکی بەهێز سەرلەنوێ شارەکانی سەلاسی باواجانی، جوانڕۆ پاوە، مەریوان و ئیلامی لەرزاند.ئەم بولەرزەیە سەرلە بەیانی ئەوڕۆ هاتە ئاراوە ولەدرێژەی زنجیرە بولەرزەگەلێکن کە لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو ڕوویان داوە.

جێگەی باسە کە ۳۱ی پووشپەڕی ۱۳۹۷یش بولەرزەیەک بۆ هێزی ۵.۹ ڕیختەر ” تازاوای”سەربە کرماشانی لەرزاند.ئەم بوولەرزەیە کنتژمێر ۱۲:۳۷ بەکاتی کرماشان هاتۆتە ئاراوە.

هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە بریندار بوونی ۳۵ کەس دەکەن کە دوای ماوەیەک هەڵکشا بۆ ۲۰۰ کەس.

ساڵی ڕابردوو ناوەندی کەوتنەوەی بوولەرزە ناوچەی ئەزگەلەی کرماشان بوو کەپاش کەوتنەوەی خەساری گران هێشتا لێقەوماوانی ئەم ڕووداوە لە شوێنی ناجێگیردا ژیان دەکەن.

جێگەی باسە تائێستە خەسار بەرکەوتوانی بوولەرزەکانی ئەم دوایانە بەبێ بچووکترین بایەخ پێدان هەروەها هەڵپەسێراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان