دەسبەسەری چالاکی مەدەنی کورد موختار زارعی لەشاری ســنە

kmmk:

ڕۆژی ۳۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی “موختار زارعی” چالاکی مەدەنی وناسراوی کورد خەڵکی شاری سنــە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەتێکدانی بیروبۆچوونی گشتی، سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وپڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بانگهێشتی دادگا وپاشان هەر لەوێ دەسبەسەر کرا.

جێگەی باسە ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییکدا پێش لەچوونی بۆ دادگا ڕایگەیاندووە کە ئەگەری دەسبەسەری لەئارادایە. جێی بیرهێنانەوەیە کە موختار زارعی لەساڵانی ڕابردوویش دا چەندد جارێک لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان