تاشینی سەرو سمێڵی ۳ دەروێشی گونابادی

KMMK: کۆماری ئیسلامی ئێراپ لەم دوایانەدا وزیاتر لەجاران وبەتایبەت لەدوای ڕووداوی گوڵستانی حەوتەم سێ کەس لە دەروێشانی گونابادی کەلە تاران وکامێران دەسبەسەر کرابوون گەڕاندەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام وهەر لەدەسپێکی وەژوور کەوتندا سمێڵ وتووکی سەری هەر سێکیان تاشین.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ دەروێشە خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای ئیلامن وهەرلەدوای تاشینی سەر وسمێڵیان ئەوپەڕی سوکایەتیان پێکرا وتەنانەت کەوتنە بە لێدان وشەق و هەر کامیشیان خرانە بەندی جیاواز لە یەکتر.
” تەقی مورادی” خرایە بەندی ئەوانەی تاوانباری کوشتن و ماددە هۆشبەرەکانن.
” ئەمین عەلیزادە ” بەندی مێرمنداڵان و
“جەلال مووسەوی” لەچارەنووس وشوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک بەدەستەوە نییە و وێدەچێ ئامانج لەم جوێ کردنەوەیە ئەوە بێت کە بەڵایەکی بەسەردا بێنن ،ئەشکەنجەی گران ودۆسیەی تایبەتی بۆ بپێچنەوە یان تەنانەت لەناوی ببەن.

جێگەی باسە دەروێشەکانی گونابادی لەئێراندا لەژێر ئەوپەڕی نکۆڵی لێکردن وزیندان وئەشکەنجە وکوشتندان و بەتەواوی حاشا لە ناسنامەومێژوو وکەلتووریان دەکرێت وڕووبەڕووی هەرچەشنە هەڵسوکەوتێکی نەخوازراو دەبنەوە وهەر ماوەیەک لەمەوپێش بوو کە “محەممەد سەلاس”ی بێ تاوان ،دۆسیەیەکیان بۆ نایەوەوهەڵیان واسی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان