٦۰لەسەدی ڕێژەی دانیشتوان لە شارەکانی سنەوکرماشان دورەپەرێز ن دەژین .

بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە،چەندی بەرێ کۆبونەوەی نێونەتەوەیی “گەڕەکە هەژارنشینە”کانی شار،لەشاری سنە بەڕێوەچوو کەلەم گردبونەوەیەدا ،کۆی ۳٦۰ وتاری کورت کراوە،لەوڵاتانی ئێران،سوئیس،بلژیک ،بریتانیا،وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا،چین،ئافریقای باشور،عێراق،پاکستان،ئەلجەزایر،عەرەوسانی سعودی ،میسروهندوستان  نێردران بۆ لێژنەی گردبونەوەکەو لەو ڕێژەیەبڕی ۲٨۰وتاری کورت کراوە،لەخولی یەکەم دا پەسەند کرا و۱۹۰وتاریش هەڵکشا بۆ خولی کۆتایی و دادوەری.  لەدوای دادوەری کۆتاییش بڕی ٦۰وتار بەشێوەی گوتار و ۷٥ وتاریش بەشێوە وێنە و پۆستێر لەوە گرودبونەوەیدا پێشکەش کرا.

ڕۆژنامەی جیهان صنعت لەو بوارەدا بڵاوی کردەوە کە؛شارەکانی سنەوبندرعباس وزاهیدان وکرماشان ،سەرترۆپکی  نشیتەجێ بونی دورەپەرێز ن لەئێرانداو زیاتر لە ٦۰لەسەدی ڕێژەی دانیشتوان لەوگەڕەکانەدا دەژین .

زۆرێک لە گەڕەکەهەژارنشینەدورەپەرێزەکان لەچەن دەیەی ڕابردودا گۆڕانکاریان بەسەرداهاتوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان  بەپێی داتاو سەرژمێریەکانی حکومی لەمەڕ تەوفیرو جیاوازی خستنی حکومی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بەهەندێک لەدۆخی نالەباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی خزمەتگوازاریەو هێمای پێ دەدا.شایانی باسەئەم داتاو سەرژمێریانە لەلایەن  پارێزگارەکان و بەرپرسانی حکومی و نوێنەرە داسەپێنراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرلەمانی شورای ئیسلامی ئێرانیشەوە باس کراوە.

بێکاری لەسێ پارێزگای سنە(کوردستان)،کرماشان و ئیلام ،هەردەم بەداتای جۆراوجۆرودژ بەیەک لەلایەن بەرپرسانی حکومییەوە دەخرێتەڕوو ،بۆنمونەلەساڵی ۹۳دا بەپێی وتەکانی علوی نوێنەری سنە،ژمارەی بێکارانی پارێزگای ۱٥۰هەزارکەسی ڕاگەیاند ،بەو پێیەبەحسابێکی ساکار ی خۆماڵی پلەی بێکاری لەسەرووی ٤۰لەسەددایە و لەسەرەتای ساڵی۹٤دا ناوەندی سەرژمێری ئێران ڕێژەی بێکاری لەکوردستاندازیاتر ۱٦لەسەدی ڕاگەیاند،کەبەم پێیە ئەم ڕێژەیە،لەدوای پارێزگای لوڕستان لەپلەی دووهەمی ئێراندایە ولەساڵی۹٤داسێ پارێزگای سنە وکرماشان وئیلام ،ڕێژەی بێکاری بەڕێز لەمابەین ۲٨و۳۲لەسەد بڵاوکراوەتەوە.ڕێژەی ٤۰لەسەدی لاوانی ئیلامی لەبەراورد بەڕێژەی ۲۷.۲لەسەدی مام ناوەندی وڵاتدا؛ ڕێژەی بێکاری ۲٥لەسەدی بەرەی ئەوانەی خوێندنی باڵایان تەواو کردوە ،سەرسوڕێنەرە.

بەپێی داتا لەساڵی ۹٤دا داهاتی هاوڵاتیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆبەندی ئێراندا زۆر لەئاستی خوارەوەبوە وبەپێی ئەم داتایە لەساڵی ٨٥دا داهاتی ساڵانەی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە یەک ملیون و نیمتمەن بوە ،ئەمە لەحاڵکدایە کەکۆبەندی داهاتی سەرانەی میلی خۆی لەنزیک بە سێ ملیون و چوارسەدهەرارتمەن دەدا کەلەوسەروبنەدا تۆمارکراوەو بەوپێیە دەبینین کەئەم سێ پارێزگایە،سنە وکرماشان وئیلام ،لەبواری داهاتی سەرانەوە لە بەین پارێزگاکانی ئێراندا لە ڕیزی ۲۹ و ۳۰ و۳۱ دان  ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبواری سەنعەتەوە بەرێز سنە کرماشان و ئیلام  لەپلەی ۲٨و۲۹ و۳۱  ئێراندان .

هەروەها تەڵەفاتی جادەکان لەورمێ (آذربایجانی جعلی)وسنە (کوردستان)زیاتر ڕێژەی کۆبەندی ئێرانە. نێونجی جادەی قیری گوندەکانی سنە(کوردستان)۳٨لەسەدەکەئەم ژمارەیە لەگەڵ نێونجی وڵاتدا ،٦۰ لەسەدە مەودایکی زۆریان هەیە.

پارێزگای ئیلام و کرماشان وسنە ،بەپێی تواناو  پتانسێلی شاراوەی ،کانی  گەورەی سروشتی تێدایەو و بەپێی داتای بڵاوکراوەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان ئێران ۹۰لەسەدی یەکەی کانەسروشتیەکانی لەکۆی پێنسەد یەکە کارا لەڕۆژهەڵات کوردستاندا لەژێر چنگی سەرمایەداری غەیرە خۆییدایە و زۆربەی کانەکانیئەم سێ پارێزگایە بێ ئەوەی بارەوەری بکرێت بەشێوەی خاو لەم پارێزگایانەوە دەچێتە دەرەوە .

پارێزگای سنەبەپێی ئەوەی کە ٦لەسەدی زەویەکانی بۆکێڵان دەبێت وکرماشان ۱۰لەسەدی ئەوڕێژەیەو ئیلام ۱۰لەسەد ،و ئازەربایجان بەرێژەی ۱۲لەسەدی هەیە،بەڵام بە ریزبەند ۷و٨ و٥و ۱۱لەسەدی ئاوی وڵات کەچی ٤ لەسەدی بەرهەمی حاسڵاتییان مسوگەرکردوە، چوکا ئەم پارێزگایانە پێوستیان بەوەهەیە ئاوە کانیان بەفیڕۆ نەڕوات ولەهەندێکیان دا۹٥لەسەدی ئاوەڕێژەکان بۆ دەرەوەی پارێزگا دەڕوات وتەنانەت دێهات و ناوچەگەلێک بەهۆی دروست بوونی بەنداوەوەوێران بون و لەبەین چوون بونەتەوەو وبونەتە پەراوێز نشینی شارەگەورەکان.

داتای خۆکوژی لەپارێزگای ئیلامدابۆساڵی ۱۳۹۱ بەرانبەر بوو بە۷۱.۹ کەس لەهەرسەدهەزارکەسدا و بەم پێیەنێونجی ڕێژەی خۆکوژی وڵات ٤.٥نەفەر لەهەر سەدهەزارکەسدا و نێونجی جیهانی ئەم دیاردەیە ۱۱کەسەلەهەر سەدهەزارکەسدا،ئیلام پلەی یەکەمی خۆکوژی جیهانی هەیە ،بەجۆرێکی تر لە۲٥ساڵی ڕابردودا ڕێژەی خۆکوژی لەم دەڤەرەدا ۷۰ قات بوەتەوە.

لەپارێزگای ئیلامدالەبواری پێوەری کۆمەڵایەتیەوە نزیک بە٦۲هەزارکەس (دەروبەری ۱۱لەسەدی جەماوەری پاارێزگا)لەژێر سای پاڵپشتی کومیتەامداد دان ،نزیک بە ٤۱لەسەدی پیاوان و ۳٤لەسەدی ژنانی پارێزگا قەت هاوسەرگیریان نەکردوە ؛بونی ۱٤هەزار ژنی سەرگەورەی ماڵ کە دەوری ۱۱لەسەدی ڕێژەی بنەماڵەکانی پارێزگا پێک دێنن ؛هەروەها دەوری ۲۰لەسەدی ئەم بنەماڵانە کرێ چین .

دۆخی تەندروستی ودەرمانی ولاوازی خزمەتگوزاری و کەرەستەی پزشکی لە پارێزگای ئیلام ،کرماشان و ورمێ وسنە،بەتایبەت سنە وەک ناوەند و کامیاران و دیواندەرە بەڕوونی هەستی پێدەکرێت.هەناردەکردنی وسەردانەکانی نەخۆشەکان بۆ پارێزگاکانی دەوروبەر و تاران وهەواڵی مەرگی نەخۆشەکان بەبۆنەی کزی تۆڕی تەندروستی و دەواو ودەرمانەوە،خۆی شاهیدیکی باشن بۆ ئەم ڕاستیە.

داتاکان وئامارە حکومیەکانی سەرەوە ئەم ڕاستیە مان بۆ دەردەخەن کەزیاتر لە ٦۰لەسەدی کۆمەڵگای شاری ڕۆژهەڵات کوردستان لە گەڕەکەهەژارەکاندا دەژین و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسی ئەم دۆخە خەفەتبارەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشت بە ئەسڵی ۲ بڵاوکراوەکانی مافی مرۆڤ  هەرچەشنە جیاوازی وتەفیریک بەتایبەت لەبواری ،تۆرمە و ڕەنگ ،جنس و زمان ،دین و ڕاووبۆچونی سیاسی بە ژێرپێ خستنی مافی مرۆڤی دەزانێت و ئەم دیاردەیە مەحکوم و بەدژی مافی مرۆڤی دە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان