حکومەتی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستانی تۆپباران کرد

KMMK: سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ ۱۳۹۷ی هەتاوی تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان دایە تۆپبارانی کوێستانەکانی هەڵگورد و بەربزێن لەناوخاکی هەرێمی کوردستان

بۆردمانی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی بەردەوام لەئارادا بووە وخەسارێکی گرانی گەیاندووە بە ژینگە ودارستانەکانی ئەو ناوچەیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆردمانی ئەم ناوچانە لەهەوڵی ئەوەدایە سیاسەتەکانی خۆی بەسەر حکوومەتی هەرێمدا بسەپێنێ و ڕێگری بکات لە چوونەوەی حیزبە ئوپۆزیسۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناوخۆ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان