پیرانشار/ بۆسە و ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

 kmmk:
شەوی ۲۰ی پوشپەڕ ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی دەوروبەری “قەمترە” سەربە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەیان بۆ کاسبکاران و کۆڵبەران نابویەوە و لەو ڕاوە دوونانە و تەقەلێکردنەدا کۆڵبەرێک بەردەبێتەوە و توشی کوتان و برینی جەستەیی بوەتەوە .
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات لە گەڵ ڕاوەدوونانی کۆڵبەراندا دەست بە سەر هەندێ لە بار و کۆڵی کۆڵبەراندا دەگرن و ڕاگەیەندراوە ئەو کۆڵبەرش ناوی “وەیس ئەحمەدزادە ” و خەڵکی گەورەدێی مەنگوڕی پیرانشار و لاق ئەژنۆکانی بریندار بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان