شەهاب ئەحمەدی ئازەر دەستبەسەر کرا

KMMK: سێ شەممە۱۹ی پووشپەڕی۱۳۹۷ی هەتاوی ،”شەهاب ئەحمەدی ئازەر” چالاکی سیاسی کورد لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خوێندکاری قۆتاغی دوکتۆرای بواری بیۆمیکانیک و دانیشتووی شاری نەغەدەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
هێزەئیتلاعاتییەکان پاش هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و پشکنینی تەواوی ئەو شوێنە، بەهۆکاری نادیار ناوبراو دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نەزانراو.

بەپێی ڕاپۆڕتی ماف نیووز ، شەهاب ئەحمەدی ئازەرلەساڵی ۸۱وە تائێستە چەنددین جار بانگهێشت ولێکۆڵینەوە و چەندد مانگێکیش زیندانی کێشاوە. دواین جار ڕێکەوتی ۶ی گوڵانی ۹۵ بەتۆمەتی “ئەندامەتی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان” لەشاری نەغەدە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو ئەو سەردەم پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ وە مەحکووم کرابوو بە ۶ مانگ زیندانی و ۶۰زەبری لێدانی قامچی.

بەڕێز ئەحمەدی ئازەر ڕەشەممەی ۹۴ لەو بەربژێرانەی بوو کە گونجاو وپەسەندد بوونی ناوبراو لەلایەن شۆرای نیگابانەوە بۆ پەڕلەمانی ئیسلامی بەرپەرچ درایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان