دارستان و سەوزایی کوردستان دەستئەنقەست ئاگری تێبەردەدرێت

KMMK

ئەمڕۆ ۱۹ی پوشپەڕ ۱۳۹۷ی هەتاوی دارستانەکانی” نژمار ” ئاگرێکی بێ ئامانی لێبەردراوە و بە هۆی زۆری پوش و پوار و چڕی دارستانەکانەوە کوژانەوەی ئاگرەکە لە لایەن ژینگەپارێزان و خەڵکەوە دژوارە. ڕاگەیەندراوە: تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی کۆماری ئیسلامیش وەک پیشەیی دایمی خۆیان لە جادەی قیرتاو ناترازێن تا بە هانای سروشتەوە بچن.

لە ئەم حەوتوەی دەربازبوودا ئەمە بۆ چەندەمین جارە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر لەم ناوچانەی خوارەوە بەردراوە: کانی قوڵەجان، کانی چناران، دارستانی ئاوایی شارانی، دارستانی گوندی سیاناو (سەربان چەقالان )، لەوەڕگاکانی گوندی سێوەڕ (٥ هێکتاری سوتاوە )قەبرستانی دارسەیران ، دارستانەکانی وشکێن . سەوازایی چیاکانی زاگرۆس چاوی نەیارانی سروشت جوانی پێهەڵناێیت و بە بیاوانکردنی زاگرۆس پیلانێکە کە بە وتەی خەڵکانی ئەودەڤەرە لە لایەن دەست و پێوەنەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەڕێوە دەبرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان