هاوڵاتی کوردی خوراسانی زیندانی بۆ بڕدرایەوە

KMMK: نوور محەممەدی ئەفشار نادری” هاوڵاتی کورد لە شاری شیروان سەربە خۆراسانی باکوور ۳مانگ زیندانی بۆ دیاری کرا.ناوبراو تاوانبار کراوە بە “ئاڵۆزکانی بیرو هزری گشتی” و ” پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان”.

بە پێی ڕاپۆڕتی ناوەندی دیمۆکڕاسی ومافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ساووێک زیندانی” نوورمحەممەد ئەفشار نادری” خەڵکی شاری شیروان لە دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی لەساڵێکەوە داشکا بۆ سێ مانگ.ناوبراو ماوەی مەحکووم بوونەکەی لە زیندانی بجنوورد تێپەڕ دەکات.

ڕۆژی ۱۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۷، نوور محەممەد ئەفشار نادری”۵۵ ساڵ تەمەن لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات دەسبەسەر وپاش دە ڕۆژ لەڕێکەوتی ۲۵ی جۆزەردان گوازرایەوە بۆ زیندانی بجنوورد.
ناوبراو بەرپرس وبەڕێوەبەری گرووپێکی تیلگەرامی بەناونیشانی” kom mûzîk” بووە کە پاش دەسبەسەری، چالاکییەکانی ڕاوەستێنراوە.

جێگەی باسە کەناوبراو تووشی ئازاری جەرگە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان