لە ئاکامی گوشاری ئیتلاعات، عیرفان ڕەشیدی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز دەست بەسەر کرا

kmmk :  ڕۆژی ۱٤ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری پاوە سەر بە پاریزگای کرماشان هەڵدەکوتنەسەر ماڵی عیرفان ڕەشیدی چالاکی مەدنی و ژینگەپارێزی ئەو شارە و دەستبەسەری دەکەن .

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕۆژی پێش ئەم هێرشەی ئیتلاعات بۆ سەر چالاکوانی مەدەنی شاری پاوە عیرفان ڕەشیدی ، بەهاوکاری ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی شاری پاوە و دەوروبەری ئاگرێکی بێ ئامان کە دەست و پێوەندەکانی ئیتلاعات لە دارستانەکانی گوندی “نۆیاو ـ نوریاب ” یان بەردابوو ، ئاگرەکەیان کوژاندبویەوە .

کەچی بەجێگەی ئەوەی بکەرانی ئەو کارە دەژەژیان و ژینگەیە دەستنیشان بکرێت و سزا بدرێت ، چالاکوانانی ژینگەپارێز قۆڵبەست دەکەن و بەو کارە قڕێژەیان دەیانەوێت بەربەست و تۆمەت بۆ ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی ساز بکەن و بە گوێرەی دڵی خۆیان دارستان و سەوزایی کوردستان بسوتێنن و کەسیش بە فریای دارستانەکان نەکەوێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان