قەیرانی ئاو لەگوندی “دڵ” سەربە سەوڵاوای مەریوان

KMMK :گوندی ده ڵ لە ۳۴ کیلۆمەتری سەوڵاوادایە وحەشیمەتی گوندەکە نێزیک بە هەزارکەسەو لە ۲۵۰ بنەماڵە پێک هاتووە، تووشی کێشەی  بێ ئاوی بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ئەنجوومەنی سەوزی چیا بەدواداچوونی بۆکردووە، دوابەدوا قەیرانی کەم ئاوی لەئێران وکوردستان کەلە دەیەی ۸۰ی هەتاوییەوە سەری هەڵداوە ، لەنێو ڕووباری سیروان کانیاوێک لەلایەن خەڵکەوە دەدۆزرێتەوەو لەلایەن خەڵکیشەوە دەگوازرێتەوە بۆ گوندی ده ڵ .پێشتر خەڵک لەڕێی تانکرەوە ئاویان ڕادەگواست بۆ گوندەکەیان ،تا کاتی ئاواکردنی پڕۆژەی پۆمپاژی ئاوی ئەو کانیاوە.بەڵام مەخابن پڕۆژەکە وەستا و قەیرانی کەم ئاوی سەری هەڵدایەوە.

تائەوەیلەساڵی ۹۶ەوە هەم دیسان بە لەئەستۆگرتنی تێچووی نوێژەن کردنەوە و پۆمپاژی ئاو تاگوندەکە ئاواکرایەوە.تائەوەی پاش ساڵێک بەهۆی خراپبوونی کەرەستەی گواستنەوە وپۆمپاژ هەمدیسان تووشی بێ ئاوی بوونەوە ولەڕۆژداتەنیا کاتژمێرێک ئاویان هەیە وناچارن لە گوندی “دڵەمەرز”ەوە ئاو بێنن کەئەویش مەودایەکی دوور ودرێژە.

جێگەی باسە ناوچەی زاگرۆس یەکێ لەدەوڵەمەندترین ناوچە ئاوییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە وخاوەنی سەدان کانیاوی مەزنە وزۆرینەی گوندەکان لەنێزیک ئەم کانیاوانەن بەڵام بەهۆی کوێستانی بوونی ناوچەکە، ڕاگواستنی ئاو کێشەسازە و کەرەستەی شیاوی پێویستە کەبەداخەوە لایەنە پێوەندی دارەکانی کۆماری ئیسلامی لێی بەخاوەن دەرناکەون وئامانجیان چۆڵ کردنی گوندەکان وبە بیاوان کردنیەتی ،لەگەڵ ئەوەی پتر لە ۵۰٪ی ئاوی شیرینی ئێران لە کوردستاندایە کەچی خەڵکی ناوچەکە ،لەبێ ئاوی وقەیراندا دەژین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان