لە عەفرین هاووڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجەی سەربازانی سوپای تورکیادا کوژرا

KMMK:

ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان-ی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وچەتەکانی بەردەوامە، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش بە هۆی ئەشکەنجە ی چەتەکانی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە عەفرین ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا وچەتەکانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش-ی ٥٥ ساڵ تەمەنیان لە گوندی هەسانا بە بێ هیچ هۆکارێک ڕفاندووە و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە هەمان سەرچاوە دەستنیشانی کردووە کە چەتەکان پێشتر کچی محەمەد ئیبیش-یان ڕفاندبو و دوای وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر کچەکەیان ئازاد کرد.

دواتر محەمەد ئیبیش-یان ڕفاند وناوبراو بەهۆی زۆری تەمەن لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا سەرچاوەکە دەستنیشانی کردووە کە چەتەکان ئەو هاووڵاتییانەیان بردووەتە بەندیخانەی گوندی قۆبێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان