ڕێگری سپای پاسداران لە ئاژەڵدارانی ناوچەی سەڵماس بۆ کوێستان و لەوڕگاکان

ڕێگری سپای پاسداران لە ئاژەڵدارانی ناوچەی سەڵماس بۆ کوێستان و لەوڕگاکان

kmmk

لە سەرەتای پوشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوییدا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هۆشداری داوەتە ئاژەڵداران دەڤەری سەڵماس کە ناتوانن ئەمساڵ ئاژەڵەکانیان بنێرنە کوێستانەکان و هاوینەهەوارەکان کە بەساڵانە جێگەی ئاژەڵداری گوندنشینانی دەڤەری سەڵماس بوە .
کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی سازمان سەرچاوە سروشتیەکانەوە (منابع طبیعی ) ساڵانە وەک سەرانە پارەێیک لە ئاژەڵداران وەردەگرێت و پەروانەی ئاژەڵداری بۆ خاوەن لەوەڕگاکان ساز دەکات بەڵام ئەمساڵ ڕێگری کردوە لەو ئاژەڵدارانە بە بیانوی هەبونی هێزی چەکداری کورد و ئوپوزسیونی ئێران و هەر لەو پەیوەندییەدا بە فەرمی ڕۆژی ۹ی پوشپەڕ دوو ئاژەڵدار لە عەشیرەی مامەندی بەناوەکانی پژمان مامەندی و عەلی مامەندی لە گوندی دیرک سەربەسەڵماس ئاگادار کراونەتەوە کە چیدی مافی ئاژەڵدارییان لە لەوڕگاکانی خۆیاندا نیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان