Warning: "continue" targeting switch is equivalent to "break". Did you mean to use "continue 2"? in /customers/5/5/7/kmmk.info/httpd.www/ku/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php on line 318 زۆربوونی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لەسەر بنەماڵەی زیندانییەکی سیاسی کورد - كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

زۆربوونی گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لەسەر بنەماڵەی زیندانییەکی سیاسی کورد

KMMK:شەممە ۹ی پووشپەڕی ۹۷ی هەتاوی ،هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی “هەدایەت عەبدوڵاهی”زیندانی سیاسی کورد ودەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکەی.

جێگەی باسە کەهێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ناوبراو براکەی کەناوی ” فەرهاد عەبدوڵاپوور”ە دەسبەسەرکرد وگواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی هەواڵەکە بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد لەترسی دەسبەسەری خۆیشیان نەیان وێرا سەردانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بکەن و لەچارە نووسی فەرهادی تازە دەسبەسەرکراو ئاگادار ببنەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ۲۸ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی “هەدایەت عەبدوڵاپوور”کوڕی ئەبووبەکر زیندانی سیاسی کورد بۆجاری دویەم لەدادگای شۆڕشی ورمێ محاکمە و بەتۆمەتی محاربە “هاریکاری یەکێک لەحیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەت” سەرلەنوێ بەئێعدام مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان