کوشتن و تیرۆری سیستماتیکی شارۆمەندانی کورد بەدەستی حکومەتی تورکیا

KMMK: گەنجێکی تەمەن شانزدە ساڵانی کورد کە لە لایەن چەکدارانی تورکیا لە شەڕناخ دەست بەسەر کرابو لە پێکدادانی تڕۆمبێلی پۆلیس گیانی لەدەست داوە.

رۆژی شەممە یازدە کەس لە دانیشتوانی گوندی ئالمۆنی سەر بە شەڕناخ بەدەستی چەکدارانی حکومەتی تورکیا قۆلبەست دەکرێن یەکێک لەو کەسانە عەلی واڵمز گەنجێکی شانزدە ساڵان بوو کە لە پێکدادانێکی تڕۆمبێلی پۆلیس گیانی لەدەست داوە و ئەوانی تر بریندار بوون و براونەتە نەخۆشخانەی شەڕناخ.

هاوکات لەگەڵ کوشتنی عەلی واڵمزی تەمەن شانزدە ساڵان لە ناوچەی ئەردەخان شوانێکی کورد بەناوی ئیسمائیل کاراکاش بە دەستی چەکدارانی تورکیا کوژراوە. چەکدارانی دەوڵەتی تورکیا ئەم کەسەیان بە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان ناساندووە بەڵام بنەماڵەکەی پشت راسیا کردوەتەوە کە ناوبراو شوان بوەو کە بێ بەزەییانە بەر دەستڕێژ دراوە.

قایم مەقامی ئەردەخان لەسەر ئەم کردەوەیە وتویە ئیسمائیل کاراکاش بەهۆی گولەبارانکردنی کۆپتەرێکی جۆری کوبرا گیانی لەدەست داوە.
بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەرگری لە سوپای تورکیاوە کردووە و دەڵێت ئیسمائیل کاراکاش کاتێک بەر دەستڕێژ دراوە کە ئاگادار کردنەوەی سەربازانی تورکی پشت گوێ خستووە.

لە ساڵانی رابردودا بە سەدان شارۆمەندی کورد بەهۆی بیرۆکەی رەگەز پەرەستانە بەدەستی چەکدارانی دەوڵەتی تورکیا کوژراون بەڵام هیچ کات هیچ کەس بەرەوروی یاسا نەبوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان